|
تاڵب ـ بێ ئاینێكی پێشوو |
باوكم له دامه‌زرێنه‌كانی ڕه‌وتی كۆمۆنیست بوو له عیراق كه نكۆڵی له بوونی خودا ده‌كه‌ن ، بیرۆكه‌كانی زۆر كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌رم ، بریارم دا له‌سه‌ر ڕێبازی ئه‌و بڕۆم ، به‌ڵام ئه‌و زۆر توندڕه‌و بوو له‌گه‌ڵم ، به‌م شیوه‌یه ڕقبوونێكی زۆر له ناخمدا به‌رامبه‌ری په‌یدا بوو . زياتر... |
فایزه ـ له كوردستان |
كه‌سوكارم كۆچیان كرد بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌ته‌نێ جێیان هێشتم ، ڕووبه‌ڕووی ڕه‌فتارێكی توندڕه‌و بووم له‌لایه‌ن كه‌سوكاری هاوسه‌ره‌كه‌م كه لایان میوان بووم ، هیوام ئه‌وه بوو بتوانم تۆڵه‌یان لێ بكه‌مه‌وه به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتم نه‌بوو زياتر... |
|
عه‌بدو ئیبراهیم ـ حوكمی زیندانی ههمیشهییدرا |
به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی كۆچم كرد بۆ وڵاتێكی ڕۆژئاوا ، بووم به خاوه‌ن كارێكی سه‌ركه‌وتوو ، تا ناكۆكییه‌ك كه‌وته نێوان من و كه‌سێك له‌وانه‌ی مامه‌ڵه‌ی بازرگانیم له‌گه‌ڵی بوو له‌سه‌ر پاره ، خۆمم پێ نه‌گیرا و گوشتم ، پاشان زیندان كرام . زياتر... |
ئه‌زهه‌ر ئیبراهیم ـ كه‌سوكاری مردنیان ڕاگه‌یاند كه‌چی خۆی زیندووبوو |
له ته‌مه‌نێكی بچووكه‌وه خولیای گه‌ڕان به‌دوای خودا و واتای ژیان بووم ، زۆر كتێبم خوێنده‌وه و بووم به كه‌سێكی به‌دین و پابه‌ند بووم به جیبه‌جێكردنی هه‌موو فه‌رزه‌كانی خوداپه‌رستی ، به‌ڵام ئه‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی نه‌دامه‌وه و ئاشتیی نه‌هێنا بۆ ده‌روونم . زياتر... |
|
دڵسۆز ـ ئافره‌تێك سێ جار هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه |
ته‌مه‌نم كه‌متر له شه‌ش ساڵ بوو كاتێ زانیم كه دایك و باوكم له سێ ساڵانه‌وه منیان داوه به شوو ، هه‌ستی منداڵێتیم له‌ده‌ست دا ، هه‌روه‌ها حه‌زی ژیانیشم له‌ده‌ست دا . زياتر... |
موزه‌فه‌ر ـ ئه‌ندازیاری بیناسازی |
ئه‌ندازیارێكی كارامه‌ی بیناسازی بووم ، دیزان و پڕۆژه‌كانم جیاواز بوو و ناوبانگم نایاب بوو بۆیه سه‌ركه‌وتنێكی باشم به‌ده‌ست هێنا . به‌ڵام نه‌مده‌زانی ڕۆژگار چ ئێش و ئازارێكم بۆ شاردووه‌ته‌وه كه هیچ تاوانێكم تیایدا نه‌بوو . زياتر... |
|
شه‌هره‌زاد ـ ئافره‌تێك له باكووری عیراق |
له نێو ئاژاوه و گێرهشێواوی دا بووم ، ده‌مناڵاند به‌ده‌ستی گرفتی زۆر له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و له‌گه‌ڵ خۆشم ، هه‌میشه له خه‌یاڵی خۆم دا دیمه‌نی تۆڵهكردنهوهم له‌وانه‌ی ئازاریان داوم دووباره ده‌كرده‌وه تاكو هه‌ست به ئاگری تۆڵه‌كردنه‌وه بكه‌م چۆن ده‌یانسوتێنێت ، به‌ڵام دڵپاكیم ڕێگه‌ی پێ نه‌دام له واقع جیبه‌جێی بكه‌م . زياتر... |
سه‌عه‌د ـ دیلێكی عیراقی كه 12 ساڵ له دیلێتی به‌سه‌ر برد |
دوای ته‌واوكردنی خوێندنم برام بۆ سه‌ربازی ، گواسترامه‌وه نێوان سه‌ربازگه‌كان تا ده‌ستگیر كرام ، ڕه‌فتارێكی زۆر خراپم بینی له‌گه‌ڵ جۆره‌ها ئه‌شكه‌نجه‌دان و ئازار كه پێشتر له‌ژیانم نه‌مدیبوو ، دڵم پڕبوو له ڕقی ره‌ش به‌رامبه‌ریان . زياتر... |
|
لیزا ـ كچێكی به‌خێوكراو |
بۆم ده‌ركه‌وت كه دایك و باوكێكی تر منیان به‌خێو كردووه ، هه‌ستم كرد له كاتی له‌دایكبوونمه‌وه ڕه‌ت كراوم . بۆیه ڕقم له دایكی ڕاسته‌قینه‌م بوو ، بیرم له خۆكوشتن كرده‌وه ، به‌ڵام خودا بینینێكی دیكه و ئامانجێكی مه‌زنتری هه‌بوو بۆ ژیانم . زياتر... |
سالم موراد |
ده‌گه‌ڕام به‌دوای شتێك ڕزگارم بكات له‌و سه‌رگه‌ردانی و شپرزه‌ییه كه تیایدا بووم ، له‌لای ئاده‌میزادان گه‌ڕام بۆ چاره‌سه‌رێك ، په‌یوه‌ندییه‌كی زۆرم له‌گه‌ڵ جۆره‌ها خه‌ڵك كرد ، به‌ڵام ده‌روونم نه‌حه‌سایه‌وه ، دوای ئه‌وه له‌نێو كتێبه‌كان گه‌ڕام ، ئه‌ویش منی برد بۆ بیرۆكه و فه‌لسه‌فه‌ی زۆر و زیاتر بزری كردم و بووم به كه‌سێكی بێ ئایین ، نیگه‌رانی و داڕوخانم زیاتر بووه‌وه ... زياتر... |