ئێمه تیمی "هێزی لێبوردن" ین، نهێنیی ئه‌م هێزه‌مان تاقی كردووه‌ته‌وه و هه‌ست ده‌كه‌ین كه ئه‌ركی ئێمه‌یه هه‌موو جیهان به‌شدار بن له‌وه‌ی كه به‌بێ هێزی لێبوردن ناكرێ ئاشتی بوونی هه‌بێت .
ئێمه تۆمان خۆش ده‌وێ هه‌ر وه‌كو خۆت وایت ، هه‌رچیه‌ك بێت پێشینه‌ت یان باری كۆمه‌ڵایه‌تیت ، وه هه‌رچه‌ند ناكۆك بین یان كۆك بین ئێمه له جه‌نگی براوه و دۆڕاو نین ، دڵمان بۆت كراوه‌یه ، وه‌ره له‌گه‌ڵمان دیالۆگ بكه‌ین ، گفتوگۆ بكه‌ین ، وه‌ڵامی یه‌كتر بده‌ینه‌وه ، تامه‌زرۆی دڵمان بۆ تۆیه كه دوور بكه‌وینه‌وه له رقبوون و چمكی لێبوردن بگرین . په‌یامی ئێمه په‌یامی خۆشه‌ویستی و ئاشتیه بۆ جیهانێكی بریندار ! په‌یامی ئێمه په‌یامی بنیاتنان و گشتگیری و خۆشه‌ویستی و گوناهبهخشینه .
له‌سه‌ر شانۆی ئه‌م ژیانه كه هه‌مووان ڕكابه‌ری ده‌كه‌ن ، گه‌واهی ده‌ده‌ن و ته‌ماشا ده‌كه‌ن ، وه‌كو بڵێی هه‌مووان له جه‌نگ و ململانێی مان و نه‌مان دان .
ئێمه پێویستیمان به شمشێر نیه بۆ شه‌ڕكردن ، پێویستیمان به چه‌ك هه‌ڵگرتن نیه ، چونكه ده‌زانین ئه‌وانه‌ی شمشێر هه‌ڵده‌گرن به شمشێر له‌ناوده‌چن .
له‌سه‌ر ئه‌م ماڵپه‌ڕه ( هێزی لێبوردن ) چه‌ند چیرۆكێكی ڕاسته‌قینه ده‌خوێنیته‌وه هی كه‌سانێكی واقعین كه ڕووبه‌ڕووی به‌رنگاری لێبوردن و به‌خشین بوون ، وه ڕێگه‌ی ئازادی له كۆتی ڕق و كینه‌یان دۆزیه‌وه ، ئینجا ئازاد بوون له ئاسمانی خۆشی و ئاشتیی دڵ و رۆح .
چیرۆكی خه‌ڵكانێكی جیاجیا ، هه‌ندێكیان بكوژ و تاوانباران ، هه‌ندێكیشیان كینه‌له‌دڵ و حه‌ز به تۆڵه‌سه‌ندن ، هه‌ندێكیان بێزار بوو له سه‌ختیی ژیان و بڕیاری دا كۆتایی به ژیانی خۆی بهێنێ به هه‌وڵدانی خۆكوشتن ، هه‌ندێكشیان ژیانێكی به‌سه‌ربرد به ناونیشانی ئازار و ئێش و به‌دبه‌ختی . به‌ڵام هه‌موو ئه‌و كه‌سانه یه‌ك تاقیكردنه‌وه‌یان هه‌بووه ، بۆیه چیرۆكه‌كانیان به هاوشێوه‌ی یه‌كتر ته‌واو ده‌بێت . هه‌موویان به‌ركه‌وتنی به‌سۆز و شیفابه‌خشی خودایان تاقی كردووه‌ته‌وه ، به‌ركه‌وتنی خۆشه‌ویستی و میهره‌بانی ، كه ده‌روونیان چاك كردووه‌ته‌وه و ژیانیان گۆڕيوه و لێبوردنیان پێ به‌خشیوه . له‌گه‌ڵ هێزی گۆڕین كه له ژیانی نوێیان تاقی كردووه‌ته‌وه ، هێزی لێبوردنیان تاقی كرووه‌ته‌وه كه له ناخیاندا ڕووه‌و خه‌ڵك ته‌قیوه‌ته‌وه ، جا ئازادیان ده‌كات و خه‌ڵكیش ئازاد ده‌كات له كۆتی كینه و ڕقبوون كه ساڵانێك له‌گه‌ڵیدا ژیاون . هاورێم ، هێشتا خودا ده‌گه‌ڕێ به‌دوای ملیۆنه‌ها كه‌س له هه‌موو شوێنێك . ڕه‌نگه تۆ هێشتا به‌دوای ڕاستی دا ده‌گه‌ڕێی ، وه‌كو ئه‌وان گه‌ڕان و خودا ئه‌وانی دۆزیه‌وه و كه‌وتنه نێو متمانه و ئاسووده‌یی و رزگاریان بوو له چاره‌نووسی مه‌ترسیدار كه چاوه‌ڕوانیان ده‌كرد .
بۆچی و چۆن ئه‌و كه‌سانه دژ به ڕه‌وت ڕاوه‌ستان ؟ تاقیكردنه‌وه و ڕوودای وروژێنهریان له‌گه‌ڵ بوو له ئاپۆڕه‌ی ژیانیان بۆ زانینی ڕاستی . زۆر كه‌س به پێنووسی خۆیان چیرۆكی ژیانیان نووسیوه‌ته‌وه و هه‌ندێكیان به فرمێسك و به خوێن نووسییانه . به‌ڵام ئاڕاسته‌ی ژیانی ئه‌و كه‌سانه به ته‌واوی گۆڕا كاتێ خۆشه‌ویستی مه‌زن و نیعمه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ندی خودایان تاقی كرده‌وه ، ئه‌و دۆزینه‌وه هێزی گۆڕینی تیادا بوو كه یه‌كه‌م به‌رهه‌مه‌كانی توانای لێبوردن و گۆناهبهخشینی خه‌ڵك بوو ، پاشان تاقیكردنه‌وه‌ی خۆشی و ئاشتی قووڵ .
هاورێم ، هێشتا خودا ده‌گه‌ڕێ به‌دوای ملیۆنه‌ها كه‌س له هه‌موو شوێنێك . ڕه‌نگه تۆ هێشتا به‌دوای ڕاستی دا ده‌گه‌ڕێی ، وه‌كو ئه‌وان گه‌ڕان و خودا ئه‌وانی دۆزیه‌وه و كه‌وتنه نێو متمانه و ئاسووده‌یی و رزگاریان بوو له چاره‌نووسی مه‌ترسیدار كه چاوه‌ڕوانیان ده‌كرد .
یه‌ك دۆزینه‌وه بوو كه ژیانی ئه‌و كه‌سانه‌ی گۆڕی ، یه‌ك بڕیاریش بوو كه چاره‌نووسێكی جیاوازیان بۆ دانا كۆتاییه‌كی خۆشی بۆ چیرۆكه‌كانیان دانا .
ئایا زانیت ئه‌و بڕیاره چیه ؟ وه ئایا تۆ ئاماده‌یت وه‌كو ئه‌و بڕیاره بده‌یت ؟
بڕیار به‌ده‌ستی تۆیه ! چونكه چاره‌نووسی تاهه‌تایی تۆ له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره گرنگه ماوه ! پرسه‌كه ژیان و مردنه !
دڵی خۆت بكه‌ره‌وه و وه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی به‌خۆت په‌رجووی گۆڕین تاقی بكه‌یته‌وه ئه‌وه‌ی كه خوا دروستی كردووه و ئێستاش ده‌یكات .
خودا بۆ تۆ ده‌گه‌ڕێت و بانگت ده‌كات و چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی تۆیه ، چونكه ئه‌و وه‌كو خۆت چۆنیت هه‌روه‌ها تۆی خۆش ده‌وێ !
هیوادارین ئه‌م ماڵپه‌ڕه ببێت به سه‌رچاوه‌یه‌كی یاریده‌ده‌ر بۆ تۆ ، هه‌روه‌ها له ناوهڕۆكیدا ئه‌و شته بدۆزیته‌وه كه تینووێتی ڕۆحیت تێرئاو بكات .
ئه‌گه‌ر هه‌ر چۆره پرسیارێكت هه‌یه ، ئێمه پێشوازی لێ ده‌كه‌ین و تیمێكی تایبه‌تمان هه‌یه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ، ئه‌گه‌ر هه‌ر داواكارییه‌كی نوێژ و پاڕانهوت هه‌یه بۆ كێشه‌یه‌ك یاخود نه‌خۆشییه‌ك ، بۆمان بنووسه و هاوبه‌شمان به له‌سه‌ر ئه‌م ناونیشانه :
[email protected]
زانیاری كه‌سایه‌تیت پارێزراو ده‌بێت