بۆچی هه‌ندێ جار ناتوانین له‌خه‌ڵك ببورین:
-
هه‌رچه‌ند له لێبهخشین و به‌زه‌یی خودا بۆ ئێمه‌ی ئاده‌میزاد تێبگه‌ین، ئه‌وه‌نده زیاتر به ئاسانی ده‌توانین له‌خۆمان و له خه‌لك ببورین.
-
ئه‌گه‌ر نه‌توانین له‌خۆمان ببورین ئه‌وا ده‌بێته كۆسپێك له‌پیش ئه‌وه‌ی بتوانین له‌خه‌ڵك ببورین.
-
ئه‌و تاوانه كه لهناخماندایه، یه‌كێكه له ڕێگره‌كانی ئه‌وه‌ی بتوانین له خۆمان و لهخهڵم ببورین. ئه‌و تاوانه به‌هۆی گوناهه‌ی خۆمان و گۆناهه به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵكی، یان به‌هۆی تیگه‌یشتنمان ده‌رباه‌ری تاوان و سزا كه په‌یدا ده‌بێت به‌هۆكاری جۆری په‌روه‌رده‌كردن و ژینگه و به‌هاكان وا له‌سه‌ری گه‌وره‌بووین.
-
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌روونی ده‌كه‌ن یان متمانه‌یان به خۆیان هه‌یه لێبوردن لایان ئاسانتر ده‌بێت له‌و كه‌سانه‌ی كه ئاسووده‌یی ناخیان له‌ده‌ست داوه.
-
كه‌سه ئه‌رێنیه‌كان كه قبووڵی خۆیان ده‌كه‌ن به‌شیوه‌یه‌كی ئاسانتر له‌خه‌ڵك ده‌بورن. ڕه‌نگه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه لهكهسانێكی تر باشترن له جیاكردنه‌وه‌ی تووڕه‌یی له گله‌ییكردن. ئه‌وان به‌رپرسیارێتی خراپه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی لایه‌نی خراپه‌كار به‌ڵام به‌بێ هه‌ستی تووڕه‌یی و دوژمنایه‌تی به‌رامبه‌ری. ئه‌م ڕه‌فتاره زه‌حمه‌ته لای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه قبووڵی خۆیان و خه‌ڵك ناكه‌ن.
-
پێوه‌ره‌كانی مرۆڤ بۆ ڕاست و هه‌ڵه، باش بێت یان خراپ، له ساڵانی یه‌كه‌می منداڵێتی دروست ده‌بێت، له‌ڕێگه‌ی په‌روه‌رده‌ی ماڵه‌وه و شێوازی مامه‌ڵه‌كردن هه‌روه‌ها په‌روه‌رده‌ی سێكسی و په‌روه‌رده‌ی ئایینی و به‌هاكان.
ه پله‌ی یه‌كه‌م منداڵ پێوه‌ره‌كانی دایك و باوكی خۆی فێرده‌بێ و ده‌ست ده‌كات به فێربوونی جیاوازی نێوان ڕاست و هه‌ڵه چه‌مكی سزادان ده‌رئه‌نجامی گوێڕایه‌ڵ نه‌بوون.
هه‌ندێ له‌ماڵه‌كان پێوه‌ری باڵایان هه‌یه كه نه‌رم نیه، بۆیه زۆر جار منداڵ شكست ده‌هێنێ له په‌یڕه‌وكردنیان، جگه له كه‌میی هاندان. وه ئه‌و منداڵه هه‌میشه گله‌یی لێ ده‌كرێت و به‌رده‌وام سزا ده‌درێت، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات هه‌میشه هه‌ست به شكستهێنان بكات. ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه ده‌ست ده‌كات به‌وه‌ی گله‌یی له خۆی بكات و ڕه‌خنه له‌خۆی بگرێت و هه‌ست به كه‌موكوڕی تاوانی به‌رده‌وام بكات. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌سه له منداڵیه‌وه كۆمه‌ڵه یاسایه‌ك فێربووه كه ئه‌سته‌من.
منداڵ فێرده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك ڕه‌فتار بكات كه مه‌دحكردنی بۆ بهێنێت و دوور بكه‌وێته‌وه له سزادان.
-
سه‌باره‌ت به په‌روه‌رده‌ی سێكسی و ڕاده‌ی كراوه‌یی دایك و باوك له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان تایبه‌ت به‌م شتانه‌وه، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی هه‌یه به هه‌ستكردن به تاوان كه منداڵ تێیده‌كه‌وێ له قۆناغه‌كانی پێگه‌شتن و هه‌رزه‌كاری له ئاینده.
-
زه‌حمه‌ته بڕیار بده‌ین ئه‌گه‌ر هه‌ستكردن به كه‌موكوڕی ده‌بێته هۆی په‌یدابوونی هه‌ستكرن به تاوان، یان هه‌ستكردن به تاوان ده‌بێته هۆی كه‌موكوڕی. به‌ڵام یه‌كێك له توێژه‌ره‌وه‌كان ده‌ڵێ: زه‌حمه‌ته جیاوازی بزانین نێوان هه‌ستكردن به تاوان و هه‌ستكردن به كه‌موكوڕی چونكه هه‌میشه ئێمه كه‌موكوڕی وه‌كو تاوان ده‌بینین.
هه‌موو مافه‌كان پارێزراون بۆ ماڵپه‌ڕی لێبوردن Copyright © 2012